رۆڵی ئافرە‌ت لە‌ بونیادنانی دە‌وڵەت

سنەوبەر سابیر رشید

لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وهاتنەدەرەوەی ئافرەتان بۆ نێو کایەکانی ژیانی مروڤایەتی وکارکردن وبەرهەمهێنان و هەوڵدان بۆ بوژانەوەی ئابووری وڵاتان، ئافرەتان لەهەر وڵاتێك بەپێی پێداویستی وشێوازی کارکردن وستایلی ژیانی تاکەکانیان توانیان کەم تازۆر رۆڵیان هەبێ. کارکردن وخوێندن و وپشتبەستن بە پاڵپشتی خێزانیان، هەوڵیاندا رۆڵیان هەبێ لە باشترکردنی ژیانی ئابوریان وبەرهوپێشبردنی ئاستی رۆشنبیریان بەچونە قوتابخانە وپەیمانگا وزانکۆکان بە ئامانجی خۆ رۆشنبیركردن وهۆشیار بونەوەیان و وەرگرتنی بروانامە ودامەزراندن و کارکردن، ئەمانە بونە بەشێک لە داخوازییەکانی ئافرەتان وگرنگیدان بەم بوارانە وایکرد ئافرەتان زیاتر درك بەماف وئەرکەکانیان بکەن وهەوڵی باشترکردنی تواناکانیان بدەن وبچنە نێو بوار و سێکتەرەکانی دیکە و تا زیاتر خۆیان بگونجێنن لەگەڵ قوناغ به قۆناغی گەشەی ئابوری و کۆمهڵایەتی وڵاتهكانیان بەپێی دابونەریت ویاسا ودەستور. ئەگەر ئاوڕ لە مێژوو بدهینەوە چەندین ووڵات هەن نمونەی زیندوو و سمپڵن بو ئەم رۆڵه و بەهەند وەرگرتنی خەباتی ئافرەتانیان، وڵاتی نیوزیلهندا ودانمارک وسوید و فەرەنسا ونەرویج ئەمانە وچەندین وڵاتی دیکە پێشەنگبوونە لە پاڵپشتی و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، چونکە باوه ریان وابوە ئافرەتان رۆڵی کاریگەریان هەیە لە بونیادنانی خێزان و دەوڵەتو به ڵام لە وڵاتانی رۆژهەڵات و بەتایبەتی وڵاتە عه رەبیەکان دەبینین دره نگتر ماف بە ئافرەتان دراوە تەنانەت لەهەڵبژاردن و خۆكاندیدكردن، لەم ساڵانه ی دوایدا ئەومافەیان پێدراوە. ئەگەر سەیری هەرێمی کوردستان بکەین دەبینین کورد زووتر و زیاتر بایەخی بە ئافرەتان وماف وئەرکەکانیان داوە، بارزانی نەمر لەكۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵیداوە ئافرەت لە سەرکردایەتی ئەو پارتە بێ وسەرکەوتوانە ئەم رێچکەیە شکا وکۆنگرە بەکۆنگرە زیاتر بوار بە دەرکەوتنی ئافرەتان درا، هەرلەسەر پێشنیاری بارزانی نەمر و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دامەزرا ئەمەش لەوکات و بەروارە بە پێشکەوتنی گەورە دادەنرێ لە هەوڵدان بۆ دەرخستنی توانا وکارامەیی ئافرەتی کورد. لەدوای راپەرینی گەلەکەمان پاڵپشتی وپشتگیرییەکان زیاتر بوون، بەرێزان سەرۆک بارزانی و سەرۆكی هەرێم وسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی دیاریان هەیە لە‌ پاڵپشتی و پشتگیری ئافرەتی کورد، ولە ختابی سیاسی و لە بۆنە و لەکاتی پێویست هەمیشە پاڵپشتی ئافرەتی کورد بوون وهەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ دەرکەوتنی ئافرەتان وگێرانی رۆڵی بە شێوازیکی گونجاو کەلەگەڵ بارودۆخی ناوچەکەمان بگونجێ، بێگومان ساڵانێکی زۆرە ئەم هەوڵانه دراوە و زەمینە سازکراوە بۆ پێشخستنی توانا ولێهاتووی ئافرەتی کورد و پێدانی رۆڵی تایبەت وبەشداری پێكردنی لەناوەندەکانی گرنگ وباڵای هەرێمی کوردستان، ئەوەتا ئافرەتی کورد لە پەرلەمان وحکومەت و پارت ورێکخراوەکان توانیویەتی سەرکەوتوبێت وبوێرانە ئەرک ومافەکانی جێبەجیێ بکات وتواناکانی بەدیار بخات لە بونیادنانی کوردستان. هەرچەندە خواستەكانمان زیاترن بەڵام خەبات و تێکۆشانمان زیاتر دەبێ بۆ گەیشتن بەمافە رەواکانمان لەچوارچێوەی یاسا ودابونەریتی جوانی کۆمەڵگەی کوردستان، ئێستا لەپەرلەمان وحکومەت ودام ودەزگا ئیداریەکان ئافرەتان هەن و ودەرکەوتون، ژمارەکە کەمە به ڵام دڵنیاین لەئایندە ژمارە زیاتر و زیاتر دەبێ چونکە راستیەک هەیە کەتێدا رۆڵی ئافرەتی کورد لە بونیادنانی هەرێمەکەمان بەرچاو ودیارە چ لە رابردوو
لەخەباتی ئاوارەیی یان دوای راپەرین وئارامی وسەقامگیری
و پێکهینانی حکومەت وموئه سەساتی دەوڵەت، ئافرەتان بە
قۆناغی سەخت و دژوار خۆراگرانە رۆڵێکی پۆزه تیفی هەبووە لەپاڵپشتی خێزانی ودابینکردن وفەراهەمکردنی ژیانێکی
باشتر بۆ خۆیان وخانەوادەکانیان. ئافرەتان توانیان سەرکەوتوانە لە بواری پەروەردە وفێرکردن و بواری پزیشکی وفەرمانبەر وپێشمەرگە و راگەیاندن و هونەر و رۆشنبیری ویاسایی و زۆربەی کارەکانی دیکە ئافرەتان سەرکەوتوبوونە هەریەکە بەپێی بروانامە و شارەزای گرنگی پێدراوە، بەڵام ئەم پێشکەوتنە هێشتا بە ئاسۆ نەگەیشتوە وئاستەنگ هەیە وپێویستە زەمینەی زیاتر فەراهه م بکرێ تا ئافرەتی کورد زیاتر و زیاتر بتوانی رۆڵی بەرچاو وکاریگەری باشتری هەبێ لە بوژانەوەی ئابوری وپێشکەوتن وبونیادنانی هەرێمی کوردستان، کەئەمەیش بەهەوڵ وکۆششی هەموو لایک دەبێت بەتایبەتی دەسەڵاتی سیاسی ویاسایی ئەم هەرێمە بروامانوایە تا پشتگیری و دیارخستنی ئافرەتی شارەزا و لێهاتو وکارامە زیاتر بێ، هەرێمی کوردستان زیاتر پێش دەکەوێ وبەشیوازێکی نەوعی خێزان وتاک بەتاکی ئەم هەرێمە رۆڵیان کاریگەرتر دەبێ لە بونیادنان و پێشكەوتنی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر