بە‌شداری كارای ئافرە‌تان لە‌ ریفراندۆمدا

له میا عه بدولحه مید

پێش ئەوەی باسی ریفراندۆم بکەین كه مێك لاپەرەکانی زێرینی مێژوو لەبیر بێنین، و باسی ئافرەت لە شۆڕشەکانی گەلی کوردا بکەین، ئافره تی کورد هەمیشە داینەمۆی شۆرش بووە، چ بە تێکوشان شان بە شانی پێشمەرگە چ له هەموو شۆرش و بزوتنەوە کوردایەتیەکان بە نان و پێخۆری ئافرەتی کورد پەروەردە بوون . لە بواری پەروەردە و زانستیش، ولە گۆرەپانی سیاسیش رۆڵی زۆریان هەبووە بۆ نموونە حەپسەخانی نەقیب و چەندین کەڵەئافره تی تر کە سەلمێنەری ئەوەن کە کورد میڵەتێکی زیندون و هەر بە زیندویی دەمێننەوە، هەر ئەوەش بوە کەوا دوژمنانی ئێمە زەندقیان لە كه ڵه ئافره تی گەلەکەمان چوە و بە سێدارەدانی شۆڕە ژنانی ئازاو بوێری کورد وەکو لەیلا قاسمی هەمیشە زیندوو، ویستیانە کاروانی خه باتی گەلەکەمان بزر بکەن. هەروەک دەبینین کە لە حکومەتی هەرێم دا لە هەموو کابینەکانی حکومەتی هەرێم بەتایبەت لە کابینەی نۆدا چەندین ئافرەت لە پۆستی زۆر هەستیاردا دەستبەکارەو رۆڵی بەرچاو دەگێرێت کەئەوەش نیشانەی پێشکەوتنی گەلی کورد دەرەخات، بۆیە دێینەوە سهرباسی رۆڵی ئافرەتانی خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕ و بوێر كه لە پێناو خەونی گەلەکەیان تێكۆشاوون بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوی گەل بە سەرفرازی بژین و شانازی بە ناسنامەی کورد و کوردستانیه تی خۆیان بکەن، هەڵبەت لە رێفراندۆمیش رۆڵی هەرە پیرۆز هی ئافره ت بوو کە بێگومان مێژوو تۆماری كردووه. ئافره ت دامەزرێنەری کۆمەڵگه یە وەکو دایک و نیوەی كۆمه ڵگه، لەورا دەتوانن بڵێین نیوەی رێفراندۆم رۆڵی ئافره تی تیادابوو، ئەوەی دیکەش رۆڵی قوتابی فێربووی له سەر دەستی ئەو ئافره ته بوە، هه روه ك نوسەری ڕووسی سۆخۆملینسکی پسپۆڕی پەروەردە دەڵێت: “ئافره تی ئازا و بەهێز و دڵسۆز پیاوی ئازا و بەهێز دەخوڵقێنێت” بۆیە ئافرەتی کورد ئەوەندە بەهێزە كه توانیویه تی كۆمه ڵگه یه كی بەهێز و ماندوونه ناس لە پێناو ئازادی و ناسنامەی خۆیدا بخوڵقێنێت .

ھەواڵی زیاتر