سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هۆکاری ژەهراویبوونی ١٠٠ قوتابییەکەی قوتابخانەیەکی سلێمانی ئاشکرا بوو

رێكان جەمال ، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەدواداچوونەكان لەبارەی ژەهراویبوونی 100 قوتابییەكەی قوتابخانەیەكی سلێمانی دەریخستووە كە هۆكارەكە لەفەی مریشك بووەو لەفرۆشگای قوتابخانەكە فرۆشراوە كە لەئێستادا داخراوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22 ی 9 ی 2022، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە كە لە(24) كاتژمێری ڕابردوودا لەقوتابخانەیەكی ناو شاری سلێمانی نزیكەی (100) قوتابی بەحاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید -ی تایبەت بەمنداڵانیان كردووە .
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەكی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ٫ یەكەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاكان) ڕاسپارد بەدواداچوون بكەن لەدۆزینەوەی حاڵەتەكان و نموونەی خۆراك و ئاو بۆ پشكنینی تاقیگەیی وەربگیرێت.