ئارام كۆشكی – سلێمانی
كتێبێكی دیكەی سدیق سەعید ڕواندزی، بە ناوی (لە پێناوی پەروەردەدا) چاپ و بڵاو كرایەوە. ناوەرۆكی ئەم كتێبە، لە كۆمەڵە وتارێكی پەروەردەیی پەیوەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن پێك هاتووە.
نووسەر بە چاوی ڕەخنەوە دەربارەی هەندێك خەوش و گرفتی پەروەردەیی دەدوێت و گرفتەكان دیاری دەكات و خەوشەكانیش بە مەبەستی ڕیفۆڕمكردنیان دەخاتە ڕوو. شایانی ئاماژەیە كتێبەكە بە چاپ و دیزاینێكی نوێ لەلایەن كۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی لە سۆران چاپ و بڵاو كراوەتەوە.