“كه هاتمه پاریس، به‌هۆی ئه‌وه بوو تیپێكی باشیان هه‌یه و خواستی گه‌شه‌ی زیاتریان هه‌بوو، بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنس لیگیش دوای ساڵانێك”
لیۆنێل مێسی، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاته‌لۆنی، باسی له‌وه كردووه، خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه به‌رشلۆنه، باسی ئه‌و كارانه‌ش ده‌كا كه به نیازه دوای وازهێنانی له یاریكردن ئه‌نجامیان بدا.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له دیمانه‌یه‌كدا زۆر باسی ورووژاندووه و له به‌شێكیدا ده‌ڵێ: به‌رده‌وام وتوومه كه پێم خۆشه یارمه‌تیی یانه‌ی به‌رشلۆنه بده‌م، ده‌مه‌وێ رۆژێك له رۆژان ببمه سكرتێری هونه‌ریی یانه‌یه‌ك، به‌ڵام نازانم كه‌ی ئه‌وه روو ده‌دا.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: ده‌مه‌وێ ببمه سكرتێری هونه‌ری، نازانم ئه‌وه كه‌ی روو ده‌دا، له به‌رشلۆنه یان یانه‌یه‌كی دیكه بۆم دێته پێش، ئه‌گه‌ر له به‌رشلۆنه ئه‌و هه‌له بێته پێش، پێم خۆشه یارمه‌تیی یانه‌كه بده‌م.
ئه‌ستێره‌كه‌ی ئه‌رژه‌نتین، وتیشی: ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه كه خۆشم ده‌وێ، ده‌شمه‌وێ له باشترین دۆخدا بێ و به‌ره‌و باشی و باشتربوون بچێ، به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان.
مێسی له‌باره‌ی یاریكردنی له پاریس و ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ و توانای له بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕینیش و له باره‌ی خوان لاپۆرتاشه‌وه، دواوه.
“كارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، داوایان لێ نه‌كردووم به خۆڕایی یارییان بۆ بكه‌م، هه‌روه‌ها گوته‌كانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه دوای رۆییشتنم له یانه‌كه زۆر ئازاری دام”
مێسی زیاتر ده‌ڵێ: كارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، داوایان لێ نه‌كردووم به خۆڕایی یارییان بۆ بكه‌م، هه‌روه‌ها گوته‌كانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه دوای رۆییشتنم له یانه‌كه زۆر ئازاری دام.
مێشی دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه له سه‌یركردنی یارییه‌كانی به‌رشلۆنه به‌رده‌وامه و چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كی بیر دێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا هه‌یبووه.
لیۆ، ده‌ڵێ: ئه‌و رۆژه‌ی سه‌یری یاری به‌رشلۆنه ده‌كه‌م، كه‌مێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و رۆژانه‌ی له‌وێ بووم، من ئێسته زیاتر ئارامم، وه‌رگرتنم بۆ هه‌موو شتێكیش باشتره، ڕوونیشه كه فیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه لێره چی بكه‌م، له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزش و ماڵباتیش.
مێشی ده‌شڵێ: وه‌ك له كۆنگره‌ی ماڵئاوایی باسم كرد، هه‌موو شتێكم كرد و كۆشام بۆ ئه‌وه‌ی بمێنمه‌وه، هیچ كاتێكیش داوایان لێ نه‌كردووم به‌خۆڕایی یارییان بۆ بكه‌م.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: كارگێڕیی یانه‌كه داوای لێ كردم، مووچه‌كه‌م كه‌م بكه‌نه‌وه، بێ هیچ كێشه‌ش ئه‌وه‌م كرد، له دۆخێك‌دا بووین ڕێی ده‌داین یارمه‌تیی زیاتری یانه‌كه بده‌ین.
دووپاتیشی كرده‌وه: خواست و ئاره‌زووی خۆشم و خێزانه‌كه‌شم، مانه‌وه بوو له به‌رشلۆنه، هیچ كه‌سێكیش داوای لێ نه‌كردم به‌خۆڕایی یاری بكه‌م، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وشه‌كانی خوان لاپۆرتا كه دوای رۆییشتنی من كردنی، له جێی خۆیاندا نه‌بوون.
وتیشی: ئه‌و قسانه برینداری كردم، چونكه پێم وایه پێویست نه‌بوو وا بڵێ، هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی بوو، ئه‌مه وا ده‌كا خه‌ڵك بیر بكه‌نه‌وه، یان گومانێك دروست بێ، پێم وایه شایانی ئه‌وه نه‌بووم.
“نازانم كه‌ی بۆندم له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان ته‌واو ده‌بێ، كاره‌كه نیمچه‌دڵنیایه، ڕه‌نگه جارێكی تر له به‌رشلۆنه بم و ژیانم له‌وێ بێ ”
مێسی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه، وتی: نازانم كه‌ی بۆندم له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان ته‌واو ده‌بێ، كاره‌كه نیمچه‌دڵنیایه، ڕه‌نگه جارێكی تر له به‌رشلۆنه بم و ژیانم له‌وێ بێ، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كه‌م ده‌یه‌وێ، نازانم كه‌ی بۆندم ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌رشلۆنه.
مێسی گوتیشی: به‌رشلۆنه تیپێكی باشی هه‌یه، یاریزانانی گرنگ و ناوازه‌ن، به‌پێی كات سه‌یری یارییه‌كانیشی ده‌كه‌م.
له‌باره‌ی مۆندیالی 2022، كه له نۆڤێمبه‌ر و دیسێمبه‌ری 2021ـدا ئه‌نجام ده‌درێ: من به‌حۆشم بۆ ئه‌نجامدانی كاری گه‌وره، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵمان دا و كۆپا ئه‌مریكامان برده‌وه، ئێسته باشین و بۆ مۆندیال ئاماده‌ین، تیپی زۆر باش هه‌ن و ده‌بێ ئێمه‌ش ببینه به‌ربژێرێكی گه‌وره، له دوای مۆندیالیش نازانم چی روو ده‌دا، بیرم له وازهێنان نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی تۆپی زێرین، وتی: ئه‌گه‌ر راستگۆ بم، باوه‌ڕ ناكه‌م بیبه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر بیبه‌مه‌وه كارێكی شێتانه و خۆشه، نه‌شیبه‌مه‌وه خه‌ونه‌كانم به دی هێناوه.
وتیشی: له پاریس هاوڕێی زۆر باشم هه‌یه كه به ئیسپانی قسه ده‌كه‌ن و وا ده‌كه‌ن به خێراییه‌كی زۆر خۆت بگونجێنی.
وتیشی: كه هاتمه پاریس، به‌هۆی ئه‌وه بوو تیپێكی باشیان هه‌یه و خواستی گه‌شه‌ی زیاتریان هه‌بوو، بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنس لیگیش دوای ساڵانێك.