سوودەکانی خواردنی کشمیش و مێوژ چین؟

کشمیش و مێوژ یەکێکن لە پێکهاتە وشککراوەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و پێویستە بایەخێکی زۆری پێ بدرێت و بخورێت و دەتوانرێت لە ئامادەکردنی زۆر خواردن بەکاربهێنرێت وەک بریانی.

سوودەکانی خواردنی کشمیش و مێوژ بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئێم بی سی:

1-پارێزگارکردنی پێست لە چرچبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، چونکە ڕێژەی کۆلاجینی پێست زیاد دەکات.

2-سوڕی خوێن چالاکدەکات و سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە بۆ لەش.

3-پارێزگاری لە ددان و زمان دەکات و بەهێزی دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆڵیانولیک کە ڕێگە لە کلۆربوون دەگرێت، لەهەمانکاتدا ڕێژەی کالسیۆمی زۆرە و ددان  لەشکان دەپارێزێت.

4-پێست لە زیانەکان و کاریگەریەکانی تیشکی خۆر و نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت، چونکە پێکهاتەی ترشی ئەمینی تێدایە بۆ پێست.

5-زاڵدەبێت بەسەر دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژتدا، چونکە سەرچاوەی ڤیتامین سی و ئاسنە کەیارمەتی مژینی کانزاکان دەدات، لەهەمان کاتدا پێکهاتەی خۆراکی بەسوود دەدات بە قژ، هەوڵبدە ڕۆژانە بیخۆ. 

ھەواڵی زیاتر