قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستی و ڤێتێەرنەری و رێنماییەکانی کارکردنەوە، شەوی رابردوو بڕیاریانداوە حەوت چێشتخانە (ریستۆرانت) دابخرێن.
لە راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانیدا ئەمڕۆ سێشەممە (20ی ئەیلوولی 2022) ئاماژە بەوەکراوە، کە به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی (ته‌ندروستی، ڤێتێەرنهری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن) دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، لیژنەی ریستۆرانتەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا، حەوت چێشتخانە (ریستۆرانت) دابخات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانی، ئەو شوێنانەی داخراون بریتین لە چێشتخانەکانی (دلین، نارین، دهۆك، به‌غداد، كه‌رنه‌ڤاڵ، هه‌نوله و دلڤین) کە دەکەونە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانییەوە.
هەروەها قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریداوە، لەسەر کەمتەرخەمی و جێبەجێ نەکردنی مەرجە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان و رێنماییەکانی کارکردن، خاوەنەکان چێشتخانەکان رووبەڕووی رێکاری یاسایی بکرێنەوە.