چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری پارتی كۆچی دوایی كرد

شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 19ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، عه‌دنان محه‌ممه‌د حیسامه‌دین، ناسراو به‌ شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان (له‌ لیژنه‌ی یاسایی) و وه‌زیری پێشووتری ئه‌وقاف، له‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەدنان بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “شێخ عەدنان نەقشبەندی یاساناس و کەسایەتییەکی دیاری ئاینیی و کۆمەڵایەتی کوردستان بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووە”.