چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فوئاد حوسێن بۆ بەشداری لە کارەکانی خولی 77ی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک

فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی خولی 77ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە شاری نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی ئامادەبوون لە کارەکانی خولی 77ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە چەندین کۆبوونەوەدا، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئەیلوولی 2022 فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، گەیشتە شاری نیویۆرک.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن چاوی دەکەوێت بە وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک وڵات و گەورە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەردەوامیی وەستان لەپاڵ عێراق و بەشداریکردنیان لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی شارەکانی عێراق؛ هەروەها دووپاتکردنەوە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی عێراق و رۆڵی چالاکانەی عێراق لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.