بە گوێرەی میدیا ڕووسییەکان، ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ، جێگری بەرپرسی سەنتەری ئاشتەوایی رووسیا رایانگەیاند، هێزی ئاسمانیی رووسیا مۆڵگەی رێکخراوی “جەبهەتولنوسرە – بەرەی نووسرە”ی لە پارێزگای ئیدلب بۆردومان کردووە، کە 45 چەکداری تێدا کوژراون، لەنێویاندا فەرماندەی مەیدانی هەیە.”
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی ئەو سەنتەرە: “رۆژی 17ی ئەیلول، هێزی ئاسمانیی رووسیا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی رێکخراوی تیرۆریستیی جەبهەتولنوسرە لە دەوروبەری گوندی شێخ یوسف لە پارێزگای ئیدلب کردووە، کە لە ئەنجامدا 45 چەکداری جەبهەتولنوسرە کوژران و لەنێویاندا هەردوو فەرماندەی مەیدانی، بیلال سەعید و ئەبو دوجانا ئەلدیری هەیە.