هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ماوەی نێوان ژەمەكانی ڤاكسین كەمكرایەوە

سەرپەرشتیاری پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان و فەرمانبەران، عەبدوڵا مەحموود ڕاگەیاند:” ماوەی پێدانی ڤاكسین كەم كراوەتەوە بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین مامۆستا و فەرمانبەر ڤاكسین وەربگرن.

سەرپەرشتیاری پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان و فەرمانبەران ڕای دەگەیەنێت، پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان و فەرمانبەران گۆڕانكاریی تێدا كراوە و پێشتر بە 57 ڕۆژ ژەمی دووەم لێ‌ دەدرا، ئێستە بە ماوەی 21 ڕۆژ ژەمی دووەم لێ‌ دەدرێت، ئەوەیش بۆ ئەوەی زۆرترین مامۆستا و فەرمانبەر ڤاكسین وەربگرن.
گۆڕانكاری لە پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان و فەرمانبەران، لەم هەفتەوە چووەتە بواری جێبەجێكردن و زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لە ڕێگەی تەلەفوونەوە ئاگاداردەكرێنەوە بۆ ئەوەی بە زووی ڤاكسین وەربگرن.
بە گوێرەی دواین بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دوای زیادبوونی ڕێژەی كۆرۆنا بڕیاردرا، پێویستە سەرجەم مامۆستایان تا كانوونی یەكەم ڤاكسینیان وەرگرتبێت، فەرمانبەرانیش دواین دەرفەتیان تا كۆتایی ئەم ساڵە، هەر بە گوێرەی بڕیارەكەش هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی وەرنەگرێت، پێویستە هەفتانە پشكنین ئەنجامبدات.

ماکوان عیززەت