ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له كابینه‌كانی پێشوو به‌هۆی دۆخی خراپی ئه‌منی و ئابوورییه‌وه درابوون سه‌باره‌ت راگرتنی چه‌ندین پرۆژه له ناوچه جیازاوهكانی عێراق.
حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری و گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (19ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌هۆی دۆخی ئه‌منی و ئابووری وڵاته‌وه له‌لایه‌ن كابینه‌كانی پێشووه‌وه بڕیاری راگرتنی ته‌مویلكردن یاخود وه‌ستاندنیان بۆ ده‌ركراوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پلاندانانیش سه‌رپشككراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌لی ته‌واوكردنیان نییه له هه‌ر بارودۆخێكدا.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، به‌شداریكردنی مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان راگه‌یاند كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی دیپلۆماسی عێراق له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كێشه‌ی چاپنه‌كردنی پرۆگرامی خوێندن، حكومه‌تی عێراق بریاریدا چاپخانه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پرۆگرامی خوێندن چاپ بكه‌ن و به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابه‌شبكرێت.
رۆژی (17ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، عادل به‌سیسی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاشكرایكرد، به‌هۆی خراپی بارودۆخی سیاسی و ئابووری عێراق، پاره‌ی پێویست به‌رده‌ست نییه تا كتێب بۆ قوتابخانه‌كان چاپ بكه‌ن، بۆیه داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌یان بۆ بدۆزێته‌وه.
له‌كاتێكدا پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 15.7 ملیۆن كتێبی نوێی به گوژمه‌ی زیاتر له 17 ملیار دینار چاپكردووه و به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراوه.