چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بۆ یەكەمین جار لە ئەڵمانیا توێژینەوە لەسەر زمانی كوردی و دیالێكتی هەورامی دەكرێت

ئاریان دەرگەڵەیی

بڕیار وایە ناوەندێكی گەورەی ئەكادیمیکی ئەڵمانیا وركشۆپێكی تایبەت لەسەر ژمارەیەك زمانی كلتووری چەند ناوچەیەکی جیهان بكات.

ئەم ورکشۆپە، زانكۆی فرانكفۆرت University of Frankfurt رێکەوتی ٢٠ـی سیبتەمبەری ئەمساڵ سازی دەكا؛ چەندین مامۆستای زانكۆ و ئەكادیمی و توێژەر بەشداری تێدا دەكەن
وركشۆپەكە تایبەتە بە زمانەكانی چیاكانی زاگرۆس و بەشێكیش لە گرنگترینی توێژینەوەكان لەسەر زمانی كوردی و دیالێكتی هەورامیە.
خانمە پڕۆفیسۆری كورد (سەلیمە خوڵامی) لە زانكۆی فرانكفۆرت وەكو ئەكادیمیەكی كورد بەشداری لەو كۆنگرەیەدا دەكات و بڕیار وایە ژمارەیە بەڵگانامەی مێژووی لە سەر دیالیكتی هەورامی نمایش بكرێت.
جێی باسە ئەمە یەكەمین جار لە زانكۆیەكی ئەڵمانیا توێژینەوە لەسەر زمانی كوردی و دیالێكتی هەورامی دەكرێت.