بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: لە سەر بڕینی داری سروشتی 2 هاووڵاتی دەستگیرکران.
بهرێوهبهرایهتییهكه رایگهیاند: لە لایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق لە سنوری گوندی ( ناوگردان ) دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران ، هەروەها دەستگیرا بەسەر نزیکەی ( 50 ) داری سروشتی و (1 ) مشار .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
previous post
next post