ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، دۆخی تەندروستی علی خامنەیی ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران ناجێگیرەوە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران و نوسینگەی تایبەتی خامنەیی ئەو هەواڵەنە رەتدەکەنەوە.
رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمریكی ئەمڕۆ شەمە ئاشكرایكرد، به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه عه‌لی خامنه‌یی، سەرجەم کۆبوونەوە سەردانەکانی ئەم هەفتەیەیی هەلوەشاندۆتەوەو چاوی بە هیچ کەس نەکەوتووە تەنانەت رێگەش نەدرواوە هێچ بەرپرسێکی وڵاتەکەشی بیبینێت.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خامه‌نه‌یی ئەوەشی ئاشکراکردوە، هەفتەی ڕابردووە بە هۆی ئازارێکی زۆر لە ڕیخۆڵەکانی نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو ئەو هەواڵانەیان پشت‌راست نەکردۆتەوە کە ئایا نەشتەرگەری بۆ کراوە یان نا.
پێشتریش نووسینگه‌ی تاییه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی رێبه‌ری باڵای ئێرانی راگه‌یاند، كه یه‌كێك له‌و چالاكییانه به‌شداریكردن بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان، كه به ئه‌نجوومه‌نێكی گرنگی دیاریكردنی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت و به‌رپرسه له ده‌ستنیشانكردنی جێنشینێك بۆ رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌دوای كۆچی دوایی خامنه‌یی.
پێشتریش چه‌ند جارێك ره‌وشی ته‌ندرووستی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران تێكچووه و له ساڵی 2014 نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرستاتی بۆ ئه‌نجامدراوه.
عه‌لی خامنه‌یی، ته‌مه‌نی 83 ساڵه و له ساڵی 1989 پۆستی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رگرت، له‌دوای كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری باڵای پێشووی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران.