سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، تاكه كاندیدی پارتییه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2022، د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه، تا ئێستا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د تاكه كاندیدی پارتییه بۆ ئه‌و پۆسته.
له‌باره‌ی پۆستی داهاتووی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی شیعه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام پێمان باشه له‌وباره‌یه‌وه رێككه‌وتنێك له نێو ماڵی شیعه‌دا هه‌بێت “.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنەیەک لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شیعە و سوننەکان بۆ دارشتنی بەرنامەی کاری حکومەتی نوێی عێراق پێکهێنراوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بۆ كورد زۆر گرنگه، چونكه زۆر پرسی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان هه‌ن پێویسته له حكومه‌تی داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێن، دیارترینیان بابه‌تی بوودجه، دابه‌شكردنی داهاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی، پێشمه‌رگه و مادده‌ی 140 ـه.