پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی نوێی كوه‌یت دەکات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسوڵی نوێی كوه‌یت له‌ هه‌ولێر كرد و په‌یه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوه‌یت تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/9/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانت، پێشوازی له‌ عوسمان داوود ئەلداوود، کونسولی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد. پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت.

کونسولی گشتیی کوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەرکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی.