زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ چامپیۆزلیگ ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ڤیكتۆریا پلزن ـ ئینته‌ر میلان 19:45،  سپۆرتینگ لیسبۆنا ـ تۆتێنهام 19:45،  لیڤه‌رپوول ـ ئایاكس 22:00،  لیڤه‌ركووزن ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 22:00،  پۆرتۆ ـ كله‌ب بروج 22:00،  بایرن میونشن ـ بارسێلۆنا 22:00، مارسێ ـ ئینتراخت 22:00.

* ئەنجومەنی خولی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی رایگەیاند لە ئه‌مڕۆ سێشەممەوە چالاکییەکانیان دەستپێدەکەنەوە کە بەهۆی مەرگی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ و چالاکییەکانی دیکە راگیران. ئەنجومەنەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بەر لە یارییەکان خولەکێک بە بێ دەنگی دەوەستن و پەرۆی رەش لە قۆڵیان دەبەستن ئاڵای بەریتانیا تا نیوەی بەرز دەکرێتەوە و سروودی نیشتمانی دەوترێتەوە.

* تۆماس توخێل بۆ یەکەمجار دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی چێڵسی قسە دەکات و دەڵێت وێران بووم و تووشی شۆک بووم بە بڕیارەکە چونکە زۆر لەناکاو بووە، ئەمە یەکێکە لە قوڕسترین ئه‌و قسانه‌ی كه‌ به‌ ناچاری وه‌كو راستییه‌كی تاڵ ده‌ریده‌بڕێت.

* توماس توخێل راهێنه‌ری دووخراوه‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌شڵێت: چێڵسی وەکو ماڵی من بووە هەم لە رووی پیشەیی و هەمیش لە رووی کەسیەوە، سوپاسی یاریزانان و هاندەران ده‌كه‌م کە زۆر پاڵپشتیان کردم، شانازی و خۆشییەكی زۆرم هەست پێکرد لە یارمەتیدانی تیپەکەم دا بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانەکان بۆ هەتاهەتایە لەگەڵمدا دەمێنێتەوە، شانازی دەکەم کە بەشێکم لە مێژووی ئەم یانەیە، یادگارییەکانی 19 مانگی ڕابردووش دەمێنێتەوە”. هەمیشە لە شوێنێکی تایبەتدایە لە دڵمدا.

* یانه‌ی وۆڵڤرهامتن لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستێکیان بۆ وەرزێک لەگەڵ دیێگۆ کۆستای هێرشبه‌ری به‌ره‌سه‌ن به‌رازیلی واژۆ کرد و لە یارییەکانی داهاتوو درێسی یانەکەیان دەپۆشێت.

* ماركۆ ئاسێنسیۆ لە کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید توڕەیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە ریزەکانی ریال مەدرید جێددەهێڵێت. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات لە خولەکی 70ـی یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ریال مایۆرکا کارلۆ ئانچیلۆتی بانگهێشتی سێ یاریزانی کرد بۆ ئەوەی یارییان پێبکات، بەڵام ئاسێنسیۆ لە نێوانیاند نەبوو، سەرەڕای ئەوەی ئەم یاریزانە ئیسپانیە خۆی بۆ یارییەکە ئامادە کردبوو، به‌مه‌ش ئاسێنسیۆ زۆر توڕەبووە و لە سەر کورسی یەدەگ توڕەیی خۆی بەرامبەر بڕیاری ئانچیلۆتی دەربڕیوە، لەسەر ئەم رووداوەش ئانچێلۆتی دوای یارییەکە گوتی ئاسێنسیۆ توڕە بووە، چونکە یاریی نەکردووە و من لەگەڵی هاوڕام، لەبەر ئەوە توڕەبوونەکەی لەبەر چاو دەگرم.

* رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسا: دیدیێ دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پۆل پۆگبا بانگهێشتی مۆندیال دەکات و چاوی لەوەیە لە رووی جەستەییەوە یاریزانەکە ئامادەبێت، کە ئەم یاریزانە نەشتەرگەری لە ئەژنۆی بۆ کراوە و تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر دووردەکەوێتەوە، دیشامپ تا دوا سات چاوەڕێ دەکات بۆ ئەوەی بانگهێشتی پۆگبا بکات و یەکێک دەبێت لەو 26 یاریزانەی بۆ مۆندیالی قەتەر بانگهێشتیان دەکات.

ھەواڵی زیاتر