هێز و بوێری ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیین له كاره هونه‌رییه (ئاوییه‌كانی) هونه‌رمه‌ند (لاله عه‌بده)، هێزی خه‌یاڵ هه‌رگیز جیانابێته‌وه له‌و كه‌شه ئیستاتیكییه خولقاوه‌ی كه له پانتایی فۆڕمێكدا پێشانمان ده‌دات، خه‌یاڵێك ده‌توانێت یارییه‌كی شاره‌زایانه بكات و جوانییه‌كانی سرووشت و ئایكۆنه‌كانی ژیانی مرۆڤ به‌جۆرێكی دیكه وێنا بكاته‌وه كه ئاسووده‌یی ده‌دات به مێشك، له مێشكدا پنتێكی گرنگ هه‌یه له ناوه‌راستی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌یه و پێی ده‌گوترێت (gout) ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره رژێنی خۆشحاڵی ده‌پژێنێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دیكه كه له ئاكامدا خۆشحاڵی دروست ده‌كات له بینین، ئه‌م كرداره دروست ده‌بێت له هه‌ندێ حاڵه‌تی ساوكردن (ملمس) هه‌روه‌ها له كاتی كرداری خواردنی چێژبه‌خش یان كرداری چێژبه‌خش، جگه له هه‌موو ئه‌مانه له بینینی دیمه‌ن و ته‌نی جوان‌دا ده‌ورووژێت و چێژ ده‌كات به خۆشحاڵی بۆ مرۆڤ.
كاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا لاله عه‌بده، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدایه كه رواڵه‌تی ئیستاتیكی له‌كرداری چێژبه‌خشیندا مرۆڤ راڤه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه له ئاستێكی باڵادا به‌رهه‌مه‌كانیی نمایش ده‌بن.
جگه له‌وه‌ی كه بوێری له دانانی ره‌نگی رۆشن و ره‌نگی كاڵ جۆرێك له دڵنیایی ده‌به‌خشێت به بینه‌ر كه هه‌ست به ته‌ڕی و روونی كاره‌كانی بكات، بێگومان ئه‌مه‌ش خاڵێكی ئه‌رێنی گرنگه له دروستكردنی ئیستاتیكای كاری هونه‌ری.
ئه‌زموونه‌كانی هونه‌رمه‌ند (لاله عه‌بده) ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و هوونه‌رمه‌نده جیهانییه به توانایانه‌ی كه له بواری هونه‌ری ره‌نگی ئاوییدا سه‌رقافڵه‌نه.
هاوسه‌نگی و سپه‌یس دوو بنه‌مای دیكه‌ن له كاره‌كانیدا، كه ده‌توانین بیانكه‌ینه جێگای ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌ستنیشانكردنی خه‌سڵه‌ت و ئاستی به‌رزی هونه‌ره‌كه‌ییدا.
جگه له‌مانه بابه‌ت سه‌نگێكی دیكه وه‌رده‌گرێت له‌و كارانه‌یدا و ده‌رخستنی رواڵه‌تی شارستانی مرۆڤ به‌های كاره‌كان سه‌نگینتر و ئاسۆی بینین فراوانتر نیشان ده‌دات، ئه‌مه به جیا له لێزانی و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند له به‌جێهێشتنی رووناكی له‌سه‌ر كوتله‌كان و دانانی سێبه‌ری كه‌مێك ئیمپرێشینیزمی له ره‌نگدا…
هه‌موو ئه‌وانه ته‌كنیكی ده‌وڵه‌مه‌ندی لاله عه‌بده‌مان پێده‌ڵێن له بواری هونه‌ری ره‌نگی ئاویدا.
چوونكه هێزی ته‌كنیك له به‌رهه‌مه‌كانییدا هه‌مان ئه‌و هێزه‌یه كه له ته‌كنیكی فڵچه‌وه‌شاندنێك پێویستی به ئه‌زموونه له‌سه‌ر كاغه‌زێك به ره‌نگی ئاوی.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هێنده ئاسان نییه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك بیگاتێ و پیاده‌ی بكات، چوونكه ته‌كنیك له ره‌نگی ئاویدا جیاوازی زۆره له ته‌كنیكی وێنه‌كێشان به ره‌نگی رۆنی یان به خه‌ڵووز و پاستیل و كه‌ره‌سته و ماتریاڵه‌كانی دیكه‌ی وێنه‌كێشان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وێنه‌كێشان به‌ره‌نگی ئاوی ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه یه‌كجار هه‌یه بۆ ده‌رخستنی فیگه‌ر و شێوه‌كان و ناتوانێت له كاتی وێنه‌كردنی كوتله‌یه‌ک یان دانانی ره‌نگێك دواتر ده‌سكاریی بكات یان بیسڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌كنیكی كاری هونه‌ری ئاوی، قورس‌تر ده‌كات و هونه‌رمه‌نده‌كه ناچار ده‌كات ئه‌زموون و كاركردنی به‌رده‌وامـ و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێ له‌م بواره‌دا.
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه بنه‌ما و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی وێنه‌كێشانی ئاویی له كاره‌كانی مامۆستا لاله عه‌بده‌دا سه‌ركه‌وتوانه و پانتایی و ماتریاڵ و فۆرم به‌یه‌كه‌وه هه‌موویان پێكهاته‌یه‌كی زیندوو و ئیستاتیكێکی باڵا ده‌به‌خشن به كاره‌كانی.