چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراوبووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌، تۆمەتبار (أ، ع، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (289-298 ) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان رەوانەی دادگای پیرەمەگرون دەكرێتەوە .