رۆژی دووشەممە 12ی ئەیلوولی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حکوومەتی بریتانیا کرد و، پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو لە تۆماری پرسەدا نووسی، کە لە لایەن کونسوڵخانەی بهریتانیاوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە.