بەشی چوارەم و كۆتایی
پ/ شێوازی هونه‌ری ئاواز و گۆرانییه‌كان:
دیاریكردنی شێوازی هه‌ر گۆرانییه‌ك له‌و مه‌به‌سته خوازراوهمان نزیك ده‌كاته‌وه كه مهراممانه، گه‌ر گۆرانییه فۆلكلۆرییهكه یاخود پاچه موزیكه‌كه نۆته‌ی ده‌ستپێكی له ده‌نگێكی نزمی وه‌ك (دۆ)ی گڕ ده‌ست پێكرد و به‌ره‌و میانه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت و ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ نۆته‌ی بنه‌ڕه‌ت (Tonic) ئه‌وا شێوازه‌كه له‌سه‌ر شێوازی بنه‌ڕه‌تی یه‌كه‌می ئه‌و دابه‌شكردنه هونه‌رییه‌یه كه (زولتان كۆدای و بیلاباڕتوك zoltan koday Billa Bartok) له‌سه‌ر گۆرانی هه‌نگاری تاقیان كردۆته‌وه، به‌لێم گه‌ر گۆرانییه‌كه له ده‌نگێكی نیمچه به‌رزی وه‌ك ده‌نگی (سی Si)ـەوە ده‌ستی پێكرد و به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و نزمی دابه‌زی تا گه‌یشته ده‌نگی (بنه‌ڕه‌ت)ـی (دۆ)، ئه‌وا ئه‌م دابه‌شكردنه هونه‌رییه ده‌كه‌وێته خانه‌ی دووه‌می ئه‌و ئه‌زموونه پڕ به به‌هایه‌و ده‌ستنیشانی ئه‌و چینه ده‌نگیانه‌ش ده‌كات كه گۆرانییه‌كه یاخود پارچه موزیككهی لێهاتووه، هه‌روه‌ها گه‌ر هاتوو دابه‌شكردنی موزیكی ئاوێته‌كراو توانرا ئه‌و شێوازه (Harmony)ـیه بگونجێنی، ئه‌وا شێوازه هونه‌رییه‌كانی دابه‌شكردنی هاڕمۆنیایی كه بریتین له (فۆگهو كانون و پۆلی‌فۆنی و هۆمۆفۆنی و كۆنترا پۆینت)یش ده‌ست بكرێن، ئه‌وا به‌مجۆره ده‌توانین شێوازی هونه‌ری بابه‌ته‌كه چ (گۆرانییه فۆلكلۆرییهكه بێ یاخود پارچه موزیكه‌كه) بخه‌ینه به‌ر رۆشنایی دیده و چاوه ئه‌فسوناوییه‌كانی زمانی موزیك و جه‌سته‌ی گۆرانییه بێنازه‌كان.
ج/ كۆپله ده‌نگییه‌كان:
ئه‌م كۆپله موزیكیانه هه‌ندێجار به‌به‌شه ده‌نگییه‌كانیش ناو ده‌برێن، كۆمه‌ڵێك رسته‌ی موزیكی ده‌كرێ كۆپله‌یه‌كی گۆرانی لێوه دروست بكرێ، به‌مه‌رجی ئه‌و كۆپله كهدنزا (Cadenza)یان هه‌بێ و رسته‌ی موزیكهكانیش سه‌ره‌تاو ناوه‌رۆك و بابه‌تی هونه‌ریی بگرنه خۆ، بۆ نموونه ژماره‌كانی (4، 8، 4) ئه‌و حاڵه‌ته ده‌خه‌نه‌ڕوو كه هێڵی یه‌كه‌می رسته موزیكه‌كه له (4) به‌ش پێك هاتووه‌و ژماره (8)یش ئاماژه‌یه بۆ هێڵی دووه‌می رسته موزیكه‌كه كه له (به‌شی هونه‌ری پێك هاتووه و ئینجا په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی كۆپله ده‌نگییه‌كان یاخود موزیكییه‌كان.
ح/ ئیقاع و ره‌زم:
گه‌رهاتو ره‌زمی گۆرانییه‌كه له‌یه‌ك جۆر ئیقاع پێك هاتووه، واتا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌ی ئیقاعهكه له‌ته‌ك رابه‌ری گۆرانییه‌كه واتا له‌لای كلیلی (سۆڵ) ئه‌وا له‌سه‌ر یه‌كه‌م نۆته ده‌نووسرێ (Isorhythmic) واتا ترپه‌و لێدانی ئیقاع به‌م جۆره به‌رده‌وام ده‌بێ و تادانانی زاراوه‌یه‌كی تری هونه‌ری كه ماناكه‌ی زاراوه‌ی پێشوو ده‌سڕێته‌وه، به‌لێم ئه‌گه‌ر دوای كۆپله‌یه‌ك گۆرانی یان موزیك گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئیقاعهكه داهات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیقاعهكه له خاوییه‌وه بگۆڕدرێ بۆ خێرا، یاخود بۆ خێرییهكی مامناوه‌ندی، ئه‌وا ئاماژه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته هونه‌رییه ده‌كرێ به دانانی زاراوه‌ی (Heterorhythmic).
خ/ په‌یژه‌ی موزیک:
په‌یژه‌ی موزیك یه‌كێكه له كۆڵه‌کە بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێكهاته‌ی گۆرانی و ئاواز و گشت ئه‌و نۆتانه‌ی بۆنی ئاوازیان لێدێت و هه‌موو گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری هه‌ڵگری په‌یژه‌یه‌ك یاخود چه‌ندین په‌یژه‌ی موزیكییه، هه‌ندێجار په‌یژه‌ی دیاتونی (Diatonic) واتا ئه‌و په‌یژه‌ی كه ده‌نگ و نیوه ده‌نگی موزیكی تێدایه‌و به خۆیه‌وه هه‌ڵگرێ و له زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی تریشدا په‌یژه‌ی رۆژههلێتی رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێ له ناساندنی رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی گۆرانی فۆلكلۆری، چونكه په‌یژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی چاره‌گه ده‌نگی تێدایه و ئه‌م تۆنه له كاتی ژهنیدندا تام‌و چێژێكی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌به‌خشێته ئه‌و گۆرانیانه وایان لێده‌كات كه هه‌رده‌م له‌به‌ر دلأ و چاو و رۆژگاردا ده‌بن.
ئه‌م په‌یژه رۆژههلێتیانه كۆمه‌ڵێك ناویان به‌خۆوه هه‌ڵگرتووه‌و به (كورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورك و هیند) ژماره‌یه‌ك مه‌قاماتی رۆژههلێتی هاتنه وجود وه‌ك په‌یژه‌ی (راست، ماهوور، قارچغار، كورد، نه‌هاوه‌ند، سه‌با)، دیراسه‌ی به‌راوردكاری (Comparative study) ئه‌م دیراسه زانستییه به‌راوردكارییه بۆ دوو به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌بێت كه بریتین له:
1ـ به‌راوردكاری ستوونی (Vertical comparison)، ئه‌م كرداره به به‌راوردكردنێكی ئه‌و بابه‌ته موزیكییانه یاخود ئه‌و گۆرانییه فۆلكلۆریانه دێت كه له‌گه‌ڵ یه‌ك له ولێتێك و شوێنێك كۆكراونه‌ته‌وه‌و تۆماركراون و مه‌به‌ستیش له‌وه‌دا گه‌یشتنه به‌ئاكام و ئامانجی ئه‌و ده‌نگانه و چۆنییه‌تی ژه‌ندن و دیاریكردنی گرنگترین خاسیه‌ته هونه‌رییه‌كانیشی، ئه‌م به‌راورد كردنهدهش ئه‌و گۆرانیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كهلهخانهی گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان نین وه‌ك:
أ/ گۆرانییه میللییه‌كان كه شێوازی گۆرانی فۆلكلۆریان هه‌یه.
ب/ گۆرانییه دانراوه‌كان.
ج/ گۆرانییه‌كانی چینی بۆرژوازی.
2ـ بەراوردكاری ئاسۆیی(Horizontal Comparison)، ئه‌م كرداره پراكتیكییهش گشت خاسیه‌ت و توخمه‌كانی موزیك و گۆرانی دیاریكراو له ولێتێك ده‌گرێته‌خۆ و ئینجا ده‌ست ده‌كرێ به به‌راوردكردنی ئهوخاسیهت و توخمه موزیكییانهی له‌گه‌لأ گۆرانی و موزیكی ولێتێكی تری (دراوسێ یاخود هه‌ر ولێتێكی تر كه ئه‌م بواره هونه‌رییه‌ی تێدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه) له‌م خاڵه‌دا لێكۆڵه‌ر هه‌وڵ ده‌دات كه به‌لانی كه‌مه‌وه زمانی ئاخاوتنی ئه‌و ولێته بزانێ یاخود فێری ببێ تابتوانێ ئه‌و خاسیه‌ته گرنگانه‌ی كه بوونه‌ته هه‌وێنی بابه‌ته فۆلكلۆرییه‌كان دیراسه بكات و بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هونه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی گۆرانی و موزیكی فۆلكلۆری له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ری پاڵپشتی بێ.كۆكردنه‌وه‌ی گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان تائێستا و ئه‌و ساته‌ی كه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته‌وه.ئامانجێك بووه ده‌ستمان نهیگهشتویهتێ، چونكه (ئێمه‌ی هونه‌ر دۆست له‌و خه‌ڵكه بێ فرمێسكانه بووینه كه گریانیشمان له‌ده‌ست نه‌هاتووه).
په‌راوێز:
1ـ (زولتان كودای ـ بیلا بارتوك) دوو گه‌وره موزیككاری هه‌نگاری بوون، توانیان له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌رییان نزیكه‌ی (7000) گۆرانی فۆلكلۆری له گشت لادێ و ناوچه‌كانی هه‌نگاریا كۆ بكه‌نه‌وه.
٢ـ كهدانزا: واتا قهفڵهكانی موزیك و بریتین له كهدانزای پێرفێکت، ئایینی، كتوپڕ