سەرۆکى ئەنجومەنى گشتی راژە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتى هەماهەنگى و بەدواداچوون و بەرێوەبەرى گشتى پەرەپێدانى کارگێرى لە ئەنجومەنى گشتى راژە، پێشوازی لە ژمارەیەک هەڵگرى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا کرد.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی 7ـی ئەیلوولی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ئاڕاستەی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە بکرێت، تا بە پێی تایبەتمەندیی و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندییدارەکان، پۆڵێنی هەردوو بابەتەکە بکەن، ڕۆژى یەکشەممە 11ـی ئەیلولی 2022، سیراج بارزانی، سەرۆکى ئەنجومەنى گشتی راژە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتى هەماهەنگى و بەدواداچوون و بەرێوەبەرى گشتى پەرەپێدانى کارگێڕى لە ئەنجوومەنى گشتى راژە، پێشوازی لە ژمارەیەک هەڵگرى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا کرد.
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهدراوه، سەرۆکى ئەنجومەنى گشتى راژە دڵنیایى دا بە ئامادە بووان کە بابەتى هەڵگرانى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا لە لایەن ئەنجومەنى گشتی راژەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە سەر بنەماى زانستى و پێداویستى و پسپۆرى هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت .