دوای شەش ساڵ جارێکی تر دهۆک گەڕایەوە خولی نایابی عێراق

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی گەڕانەوەی لە یانەی دهۆک بۆ خولی نایابی عێراقی کرد

دوای شەش ساڵ جارێکی تر یانەی دهۆک گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق و لاماوەی هەفتەیەکدا یانەکەت بادینان لەنێو جەرگەی بەغدا بەربەستی هەردوو یانەی ناسریە و ئەمانەی بەغدای بڕی و دڵی هەزاران هاندەری خۆش کرد، گەڕانەوەی دهۆک بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی عێڕاق کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پیرۆزبایی لەیانەی دهۆک کرد.

دهۆک گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق

دوای بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق کە بڕیاریدا یاریەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان هەردوو یانەی دهۆک و ناسڕیە ئەنجام بدرێت کە پلەی دووەمی هەردوو کۆمەڵەی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاقیان بەدەستهێنا بوو هەفتەیەک بەر لە ئێستە دهۆک بەلێدانی سزا لەیانەی ناسریەی بردەوە، دواتر و دوێنی یاری پلەی ئۆفی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاق لەنێوان هەردوو یانەی دهۆک و ئەمانەی بەغدا ئەنجامدرا و یانەی دهۆک بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکەی بردەوە و بەفەرمی گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق. یارییەکە لەسەر یاریگە نوێیەکەی مەدینە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی دهۆک بەڕێوەچوو، کە لەشاری دهۆکەوە گەشتی بەغدایان کرد بوو، لەنیوەی یەکەمدا کوڕانی دهۆک بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و لە خولەکی ١٥ لەڕێگەی پرێنس ئۆپۆکۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لەنیوەی دووەمی یارییەکەدا دهۆک بۆ پارێزگاریکردن لە ئەنجامی یارییەکە بەشێوەی بەرگری یاریدەکرد و لە خولەکی ٨٠ دا یاریزان کەریم دەلی گۆڵی دووەمی بۆ دهۆک تۆمار کرد و دڵی هازاران هاندەر خۆش کرد و دواجار دهۆک بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکەی بردەوە و گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق کە ماوەی شەش ساڵە لەو خولە دوور بوو.

دهۆک  مێژووی نووسیەوە

دوای بردنەوەی لە ناسریە و دواتریش لە ئەمانەی بەغدا دهۆک بوو بە یانەی ژمارە ١٨ ی خولی نایابی عێڕاق بۆ یارییەکانی ئەم وەرزە، پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق ڕایگەیاند بوو، کە ژمارەی یانەکانی خولەکە دەبن، بە ١٨ یانە و هەریەک لە یانەکانی مینا و دیوانیە و سامەرا دابەزی بوون بۆ خولی پلەیەکی عێڕاق و یانەی ئەمانەی بەغدایش یاری پلەی ئۆفی بەرانبەر بەیانەی دهۆک ئەنجامدا، بەڵام قسەو باسی ئەوەیش هایە جارێکی تر ژمارەی یانەکان بۆ ٢٤ یانە زیاد بکرێن و خولەکە بە دوو کۆمەڵە بەڕێوەبچێت، ئەگەرچی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق سەرەتای مانگی داهاتووی وەک دەسپێکی خولی نایابی عێڕاق دەستنیشان کردووە. 

سەرۆکی حکومەتی کوردساتن پیرۆزبایی لەیانەی دهۆک کرد

دوای بردنەوە مێژووییەکەی دهۆک بەسەر ئەمانەی بەغدا و گەڕانەوەیان بۆ خولی نایابی عێڕاق، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی یانەی دهۆک دکتۆر عەبدوڵڵا جەلال، پیرۆزبایی گەڕانەوەی یانەی دهۆکی لە ستافی دەسەتەی کارگێری و ستافی ڕاهێنەران و یاریزانان هاندەرانی یانەکە کرد، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ هاوکاری و سەرکەوتنی بزاڤی وەرزشی وەرزشکارانی کوردستان دوپات کردەوە.

کاردانەکانی گەڕانەوەی دهۆک خولی نایابی عێڕاق

دوای گەڕانەوەی یانەی دهۆک بۆ خولی نایابی عێڕاق، لەسەر ئاستی میدیا عێڕاقیەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوەتەوەم بەجۆڕێک بەشێکی زۆری یانە گەورە و جەماوەرییەکانیش پیرۆزبایی گەڕانەوەی هەڵۆکانی چیایان کرد، ئەوەی جێگەی سەرنجیش بوو لێدوانی ڕاهێنەری یانەی ئەمانەی بەغدا بوو، کە هێمای بۆ ئەوە کرد هەمووان لەگەڵ دهۆک بوون، کەس پشتگیری ئێمەی نەکرد، تەنانەت خەڵکی بەغدایش پێیان خۆش بوو دهۆک سەربکەوێت.

ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی دهۆک لە پارک و شوێنە گشتیەکان بەدیار یارییەکەی دهۆک دانیشتبوون و چاویان لەگەڕانەوەی دهۆک بوو، دوای گەڕانەوەی شاندی یانەی دهۆکیش هاندەران لەپێشوازی یاریزانان و دەسەتەی ڕاهێنەر و کارگێڕی یانەکە بوون و هەمووان لەپاڕکی نەورۆزی ئەو شارە ئاهەنگی سەرکەوتنی دهۆکیان گێڕا.

گەڕانەوەی یانەی کوردیەکان بۆ خولی نایابی عێڕاق

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەوەیە لەماوەی شەش ساڵدا هەر ساڵەو یانەیەکی کوردستان سەرکەوتۆتەوە بۆ خولی نایابی عێڕاق، وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ یانەی هەولێر گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق، وەرزی دواتر واتا ٢٠١٩-٢٠٢٠ یانەی زاخۆ گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق، وەرزی دواتر واتا ٢٠٢٠-٢٠٢١ یانەی نەورۆز بۆ یەکەمین جار گەیشتە خولی نایابی عێڕاق، وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ یانەی دهۆک دوای شەش ساڵ گەڕایەوە خولی نایابی عێڕاق و ئێستە ژمارەی یانە کوردیەکان چوار یانەن.

ھەواڵی زیاتر