ئەمڕۆ یهكشهم فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە دکتۆر سیرۆس ستاڤروس کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارێکهدا گفتوگۆ كرا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و جەختكرایهوه لەسەر باشترکردن و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، باسیان لە کردنەوەی خول و سیمینار و وۆرکشۆپی هاوبەش کردەوە، بەتایبەت لەبوارەکانی راگەیاندن و هۆشیاری کە لەلایەن کەسایەتییە ئەکادیمی و زانستیی زانکۆکانی یۆنان بۆ بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێوە دەبرێن.
جێی باسه لەماوەی رابردوودا چەند شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وڵاتی یۆنانیان کردووە، بە هەمانشێوە هاتنی شاندە ئەکادیمییەکانی یۆنان بۆ کوردستان، هۆکار بوون بۆ بەڕێوەبردنی پلانی هاوبەش لە بواری مەشقی و ئاڵوگۆڕی بیروڕای هاوبەش