نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له فازل میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌و‌ایى و سه‌بووریى هه‌مووان بدات.
لاى خۆیه‌وه فازل میرانى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عومه‌ر میرانى سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه