گوتەبێژی پۆلیسی بابل بە رووداوی راگەیاند، پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران لەگەڵ تانکەرێكی سووتەمەنی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رووداوە هاتووچۆکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-09-2022 لە ناحیەی شوملی لە سنووری پارێزگای بابل لەنێوان پاسێک کە زیارەتکارانی گواستووەتەوە لەگەڵ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی روویداوە.
عادل حوسێنی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بابل لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10یان زیارەتکاری ئێرانی و ئەوی دیکەیشیان شۆفێرێکی عێراقی بووە.