ئەیلول، ئەو شۆڕشە مەزنەی فەرامۆش کراوە !..

سالار عوسمان

ئەمڕۆ شەست و یەک ساڵ بەسەر مەزنترین و بەرھەمدارترین شۆڕشی گەلی کوردستان تێدەپەرێت، کە شۆڕشی ئەیلولە، ئایا چی پێشکەش کردووین و چی لێوە فێربووین، چۆن ئەم مێژووە بە ئەمڕۆوە ببەستینەوە و چۆن ئاییندەسازیی بۆ بکەین ؟..

شۆڕشی ئەیلول چێ پێشکەش کردووین ؟
——————————————
-ڕەوایی دۆزی کورد و مافەکانی
-خاک و سەروەرییەکانی
-وەستانەوە بە ڕووی زوڵمدا
-خۆنەویستن و گیانفیدایی
-ڕابوون و بەرگریی
-عەدالەتخوازی و یەکسانی
-ھەیبەت و ویقاری پێشمەرگە
-کۆکردنەوەی جیاوازییەکان
-ڕۆشنبیریی نیشتیمانی
-پەروەردەی ڕەسەن
-دانوستان و بەرھەمداریی سیاسی
-ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار و دەسکەوتەکانی
-چنینەوەی خەبات
-دیموکراسی و دیالۆگ
-ئازادی، گەشانەوە و ئاوەدانی

چۆن ئاییندەسازیی بۆ بکەین؟
——————————
-بە مۆزەخانەکردنی مۆدێرنانەی سەرجەم شوێن و بەڵگەنامە و ھەبووەکانی شۆڕشی ئەیلول

  • نووسینەوەی مێژووی شۆڕشی ئەیلول و دۆکیۆمێنتکردنی
    -توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی فرەڕەھەندی زانستی
    -فیلمی سینەمایی و درامای ھونەری
    -پەروەردەی نەوەکان
    -سەردانیکردنی قوتابیان، لاوان و میوانان بۆ مۆزەخانە و بیبنین و گەڕان بەنێو دۆکیۆمێنتەکان
    -گفتوگۆی بەردەوام، تایبەت لەنێوان بیرورا جیاوازەکان
    -کۆکردنەوەی ئافرەتان و لاوان لە دەور چراخانی شۆڕشی ئەیلول
    -دیالۆگ لە نێوان کورد و نەتەوەکانی تر، دەرودراوسێ و جیھان
    –پەڕینەوە لە ڕێی زمانە جیاوازەکان و بە باڵیۆزکردنی وشە

لە کۆتاییدا :
——————
دروود بۆ کورد، بۆ ڕابەری نەتەوە (مستەفا بارزانی)، بۆ شەھیدان، بۆ ئەیلول: شۆڕشە مەزنە بەرھەمدارە سەرتاسەرییەکەی کوردستان، ئەو شۆڕشەی کەمی لەبارەوە نووسراوە، کەچی زۆر ھەڵدەگرێ، ئەو شۆڕشەی دەبوا تا ئێستا چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە دراما و بەرھەمی باڵای ھونەری و ئەدەبی و زانستی لەبارەیەوە بەرھەم ھاتبا، کەچی درێخا فەرامۆش فەرامۆش بەسەر بێدەنگی و کەمبایەخیدا کەوتووە و بەرپرسی یەکەمی ئەم کەمبایەخییەش، بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پارتەی زۆرترین قوربانی بۆ ئەو شۆڕشە داوە و لەھەمان دەمدا زۆرترین شانازیشی پێ دەبڕێت، دەبێ بۆ لەمەودوا، لە ڕێگەی ھونەر، کلتوور و زانستەوە ئەو شۆڕشە مەزنە بگەیەنێتە ھەموو دونیا، تایبەت نەوەی تازە، تا تێبگەن، گەل و شۆڕش و ڕابەرێک ھەیە، بەقەد چیاکان سەرکەش و سەربڵند و مایەی ئیفتیخار !..

ھەواڵی زیاتر