نمایشی فیلمی “من لە کوێ بووم” لە وڵاتی بەریتانیا

فیلمی “من لە کوێ بووم” کە لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هونەرمەند “کەی بەهار”ە و لە نووسینی ” کات ماکمیلان”ـە بەرهەم هات و تایبەت بە هەولێر “کەی بەهار” لێدوان دەدات.

سەبارەت بە فیلمەکە دەڵێ: ئەکتەرانی سەرەکی فیلمەکە “کۆری ڕەوەز، تارۆ بەهار “کە کوڕی کەی بەهارە”، ئالبە گراسیێ و ئەناشێ دانای” ڕۆڵ دەگێڕن، سینەماتۆگرافەر “بیاتریس دێلگادۆ مێن” کاری لەسەر کردووە، دیزاینی بەرهەمیش جەوسی بەهار “کە هاوسەر کەی بەهاره” کاری تێدا کردوە، مۆنتاژ ئەینسلی جۆهنسۆن. کۆمپۆزەری موزیک لیۆن بەهار “کوڕی بچووکی کەی بەهار” دەنگهەڵگر نۆرمان گروندی. ڕەنگ، کریس شۆ. یاریدەدەری دەرهێنەر، تاشان بەهار “کە کچی کەی بەهارە”. جلوبەرگ کاسی کێلی. مەیکاپ لویس ژەین مێد. ساوند پۆست روس ڤلیسماس و یانیس زامپاتێکیس.

گوتیشی: فیلمەکە پێشتریش کاری لەسەر کراوەو لە بەریتانیا نمایش کرا، بۆ پۆست پرۆدەکشن پێنج مانگی خایاند و لە مانگی هەشت هاتە کۆتایی. فیلمەکە ١٥ خولەکە، بە زمانی ئینگلیزییە، کورتەی چیرۆک بە لە سینۆپسیس دەکات کە هۆنراوەبێژێکی لاوە، ماڵوێران دەبێت و دەکەوێتە تەنگانەوە، دوو هەڵبژاردەی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ژیانی بگۆڕێت. ئەم فیلمە لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵ بەشداریمان پێ کردووە و یەکەم نشیاندانی جیهانیش ماوەی لە 27ـی ئەم مانگە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر