سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بیلارووسیا کرایەوە.

بابەتی کۆچ و ھەماھەنگیی نێودەوڵەتی و ھەمە لایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوە بوو، پەیوەست بەم باسەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە ھەموو لایەک رەچاوی رەھەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن.

ھەواڵی زیاتر