ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی دام و دەزگاكان بەردەوامە .
بەگوێرەی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەت، ئەمڕۆ یەكشەممە 11 ی 9 ی 2022، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 1 ی 9 ی 2022، دەستی بەدابەشكردنی مووچە كرد و لەدەستپێكدا وەزارەتی تەندروستی وەریگرت.  
بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر