سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەپەلە.. پارتی و یه‌كێتی كاندیدی هاوبه‌شیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت 

?جەعفەر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه‌ بۆ دۆخی عێراق و ئه‌مجاره‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدی هاوبه‌شییان ده‌بێت.

?جەعفەر ئێمینکی سه‌باره‌ت پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق لە لێدوانێکی بۆ میدیای پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشتر لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا باوه‌ڕیان وایه‌، دۆخی عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه‌، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌بێت.

?جەعفەر ئێمینكی روونیكرده‌وه‌، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه‌، ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش سوپرازێك بۆ گه‌لی كورد دروستده‌كات، كه وه‌كو كورد‌ یه‌ك كاندیدیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار.

?هه‌روه‌ها وتی، “پارتی شه‌ڕ بۆ پۆست ناكات، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌سه‌ر كورسی شه‌ڕ بۆ پرسی كورد ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ حزب”.