له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە مەبەستی پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پرۆژە و كڕینی پێداویستی پۆ پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، وەزارەت لە 16 فەرمانی وەزاری خۆیدا بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 950 ملیۆن دیناری دا بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
راشیدهگهیهنن: ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی جیا جیا خەرج كراوە، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەبێت.