سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جەختی کردەوە کە گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 8ـی حەسارۆک بەردەوامە. 

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند:  ئەندازیار عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، سەردانی پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ـی حەسارۆک کرد و جەختی کردەوە کە پەلەکردن لە کارەکان بکرێت پێش ھاتنی وەرزی زستان و بارانبارین.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی شەقامى 60 مەتری و دانانی ئاوەرۆ و لێدانی بیری ئاو، لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆ سەرپەرشتی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار بە ماوەی 110 ڕۆژ ئەنجام دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر