سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و گه‌ل و حكوومه‌تی به‌ریتانیا كرد به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا.
سه‌رۆك بارزانی په‌یامه‌كه‌ی له تویتێكدا به زمانی ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه “زۆر خه‌مباربووم به كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م”.
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆشكی باكینگهام كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیای له ته‌مه‌نی 96 ساڵی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.