بەگوێرەی ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ بڵاویكردۆتەوە ، ١٨٥ كەس بەهۆی خواردنی گۆشتی بەسەرچوو لە چێشتخانەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەرێمی كوردستان ژەهراوی بوون.
قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوێنێ ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ و لە ئەنجامی جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی تەندروستی، ١٨٥ كەس بەهۆی خواردنی شاورمەی گۆشت لە رێستۆرانتێكی زاخۆ ژەهراوی بوون.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو كەسانە ژەهراوی بوون ، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆیان كرد و چارەسەری تەندروستییان وەرگرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوون، تەنیا ٣٥ كەسیان لەژێر چاودێری پزیشكیدا ماونەتەوە.
previous post