نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له ديپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ريكى ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان، په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كران.
خاتوو ليف وێڕاى گه‌ياندنى سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك جۆ بايدن و به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان لێره‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه له په‌يامى پابه‌ندييان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها گوتى ئه‌مه‌ريكا به گرنگى و بايه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت و هه‌موو پشتگيرييه‌كى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سهقامگيريى سياسى له عێراق دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه كێشه‌كانى عێراق به په‌راوێزخستنى هيچ هێز و لايه‌نێكى سياسى چاره‌سه‌ر نابن و پێويسته پێكهاته‌كانى عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، شێوازێك بۆ پێكه‌وژيان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن بدۆزنه‌وه.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌بوونى ياساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان و نه‌وت و گازى به كليلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و ئارامى و سهقامگيريى سياسيى وڵات له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پێويستى به گفتوگۆ و لێكگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى و پشتگيريى وڵاتى دۆست هه‌يه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێبى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.