پڕۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە کۆتاییەکانیەتی

شۆڕش غەفووری – هه‌‌ولێر

لە ساڵی ٢٠٠٨ دەست کرا بە بەستانی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا و تا ئێستا ٩٠% هاوبەشانی هەرێمی کوردستان ئەم پێوەرەیان بۆ بەستراوە کە دەکاتەملیۆنێک و ٤٥٠ هەزار هاوبەش بەمەش کارەبای بەفیرۆچوو لە ٤٥% کەم بووەتەوە بۆ ٣١% و خەرجی چاککردنەوە و نەسووتانی گۆڕەر و لینك فیوز و قاگع و هەموو پێكهاتەكانی تری تۆری كارەبا بۆ نزیكەی نیوە کەمی کردووە و بارزۆری (Over Load)ی سەر فیدەركان و گۆڕەركان دابەزینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٢٠ گۆڕەری سووتاو ١٣٩٣ دانە بووە، کەچی بە پێی دوایین ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ٦٤٣ گۆڕەر سوتاوە.

سودەکانی پێوەری زیرەک:
١. نەهێشتنی خوێندنەوەی پێوەری ماڵان بە دەست كە زۆر لەسەرخۆ و كەموكورتی و كێشەی تیدایە كە پێشتر ٦٠ رۆژ جارێك بوو و بە ناتەواوی دەکرا، بەڵام بەم سیستەمە تەنها بەچەند چركەیەك دەخوێندرێتەوە.
٢. چاودێری تەواوی سیستەمی كارەبا بە شێوەی ڕاستەوخۆ.
٣. بەدەستهێنانی زانیاری بار (Load) و سەرفبوونی كارەبا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ پاراستنی بەڵانسی بەرهەمهێنان و نەهێشتنی بەفیرۆچوونی كارەبا لەكاتی زیادە و نەهێشتنی بڕانی كارەبا لە كاتی كورتهێنانی بەرهەمهێنان.
٤. دەتوانرێت بەكارهێنانی كارەبا بە ڕۆژ و وەرز كۆنتڕۆڵ بکرێت.
٥. دەتوانرێت بزانرێت تا چەند وێستگەكانی بەرهەمهێنان پێویستن بۆ كەمكردنەوەی سەرفبوونی پارەیەكی زۆر لە بنیاتنانی ویستگەو و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی سووتەمەنی كە بەمەش پارەیەكی زۆر بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە و هەروەها زیانەكانی سەر ژینگەش كەم دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر