پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە کەلار ته‌قه‌ له‌ مامۆستایه‌ك ده‌كرێ و بریندار ده‌بێت 

موقەدەم عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا، کە بە “بیکاشۆ” ناسراوە، لەلایەک کەسانی نەناسراوەوە لەبەردەم دەرگای ماڵی خۆیان تەقە لە مامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کراوە و گولـلە بەر دەستی کەوتووە و برینداربووە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا مامۆستاکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارە لە کەلار و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە؛ دادوەریش بەپێی “ماددەی 406 ف 31” فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردووە.

پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامە و دەستگیرکردنی تۆمەتباردایە