مۆبایل…پۆلیسە‌ نھێنیە‌كە‌ی ھاوڕێمان

پ.د.نەزاکەت حسێن

مرۆڤ بونەوەرێکی ئاڵۆزە، ئاڵۆزیەکەی هێندەیە کە خۆشی بەتەواوەتی لەناخی خۆی تێناگات، هەرئەوەیە زۆرجار گرفتێکی دەروونیی بۆ دروست دەبێت دەچێتە لای دەروونناسەکان، یان گرفتێکی کۆمەڵایەتیی بۆ دروست دەبێت دەچێتە لای کۆمەڵناسەکان،یان چووەتە لای فاڵچیەکان تا خوێندنەوەی ناخی خۆییان ناخی خەڵکانی تری بۆ بکات، یان زۆرجار ئێمە وەک مرۆڤ خۆمان لەچاوی ئەوانی ترەوە ناسیوە نەمانزانیوە ئەوڕەفتارەیان بیرکردنەوەیان سیفاتەمان هەیە تا کەسێکی تری بەرامبەر لەگەڵمان ژیاوەیان لێکۆڵینەوەی بۆ کردووین پێیی وتوین.سەیری پەرتوکە ئاسمانییەکانیش بکەیت خیتابی مرۆڤ دەکات تا خۆی بناسێت. نموونەی خۆی و مرۆڤەکانی پێش خۆی بۆ دێنیتەوە تا لەخۆی تێ بگات. ئەمانە هەموو ئەوەمان پێ دەڵێن کەمرۆڤ خۆشی بەتەواوەتی لەخۆی تێ نەگەیشتووە. لە سەدەکانی ناوەڕاست خەڵک تێگەیشت چۆن جەستە و مێشک ئیش دەکەن، بەڵام هیچ کەسێک تێنەگەیشت مێشکی مرۆڤ چیە؟ لەمێژوودا زانیاریەکانی مرۆڤ ئەوەی لەدەرەوەی پێستی بوو دەزانرا. زانیارییە کەسیەکان نەک بایۆلۆجیەکان. مرۆڤ سەرداری هەموو بوونەوەران بوو، بە بەرهەمێنانی زیرەکیی دەستکرد، ئیتر مرۆڤ لەو سەرداریەی خۆی کەوت. بۆیەکەم جار وای لێهات مرۆڤ لە دەرەوەی خۆی بە ئامێرەکان کە خۆی بەرهەمی هێنا کۆنترۆڵ کرا. یوڤاڵ هەراری دەڵێت: “مرۆڤ بە دەستی خۆی شتێکی بەرهەم هێنا کە خۆی پێ کۆنترۆڵ کرد. نموونە دێنێتەوە دەڵێت سەیری درۆنەکان کەن بەسەر سەرمانەوە’. لەم سەدەیەدا و ئەم شۆڕشە تەکنەلۆجیە وای کرد مرۆڤ بۆیەکەم جارە لە دەرەوەی خۆی باشتر لە خۆی تێی بگەن، بەتایبەتی زانینی هەست، بیرکردنەوە پێشبینیەکانی بزانرێت، چونکە مرۆڤ زۆرجار بڕیارە چارەنووسسازەکانی کە بۆخۆشی داویەتی کەوتووەتە هەڵەوە. ئەویش لەبەر ئەوەی بە باشی لە خۆی تێ نەگەیشتووە. پسپۆڕەکان بەشێکی زۆریان لەو باوەڕەدان نەخۆشییەکانی نموونەی وەک کۆڤید ١٩ و جۆرەکانی زۆر ئەگەرە کۆدێک بێت لە تاقیگەیەک بە تێگەیشتن لە زانیاریە بایۆلۆجیەکانی مرۆڤ بەرهەم هاتبێت وەک لەوەی ڤایرۆسێکی ئۆرگانی بێت. مۆبایل نموونەیەکی ئەو ئامێرانەی زیرەکیی دەستکردە، کە لەگەڵتەڕۆژانە چەندین کاتژمێر چاوەکانت لەسەر شاشەکەیەتی و دەگەڕێیت و هەموو هەست و بیرکردنەوەت دەزانرێت، جووڵەی چاوەکانت دەخوێنرێتەوە، هەست و هەڵچوون و داچوونەکانت پێوانە دەکرێت، لەسەرچی سەرنجتڕادەگریت، لەسەر چ بابەت زۆر دەمێنیتەوە، بە بەدوای كامە بابەتدا دەگەڕێیت، سروشتی خوێندنەوەت چۆنە، خێرایە؟ هێواشە؟ ئەمانە هەمووڕۆژانە شاشەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئایپاد و هەموو ئامێرە کانی كۆمینیكەیشن و زانیاری ICT پێوانەت بۆ دەکەن و زانیاریە کەسی و بایۆلۆجیەکانت وەردەگرن. ئیتر لێرە بڕیارت بۆ دەدرێت خولیاو چیە و چ بەرهەمYکت بۆ بەرهەم بهێنن و چیت بۆ پێشنیار بکەن. بۆیە ئێستا گەورەترین وەڵام دەرەوەی پرسیارەکانی مرۆڤ گۆگڵە و شوێنی خویندنەوە و گەڕانی ئەمازۆنە. کەواتە بڕیارەکانی خۆتت
ئەوان بۆت دەدەن. لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەزانرێت لەکوێیت، بەرەو کوێ دەڕۆیت، هەر سات ناساتێک بۆ وەڵامی پرسیارێک دەچیەوە ناو مۆبایلەکەت، بۆدۆزینەوەی شوینێک پشت دەبەستی بە ناڤیگەیشنی مۆبایلەکەت نەک مێشکی خۆت،یان پرسیار لە کەسی تر. ئەو مۆبایلە لەناو دەستیان گیرفانتە دەزانێت لەکێ نزیک دەبیتەوە، بۆیە سەردانی شوێنێک دەکەیتیان تەلەفۆن بۆ کەسێک دەکەیت، ئەوەندە دەزانیت فەیسبووکەکەت ناوی ئەو کەسەت بۆ دینێت دەڵیت: ‘ئەمە ئەوکەسەیەیە دەیناسیت زیادی بکە بۆ هاوڕێیەتیت’. واتە پێشنیاری بە هاوڕێبوونی خەڵکت بۆ دەکات. وەک فاڵجیەک فەیسبووک خوێندنەوە بۆ کەسایەتی و هەست و بیرەکانت دەکات، ئەوڤیدیۆ و بابەتانەی حەزت لێیانەیان پێشتر سەیرت کردوون بۆت دینیتەوە و دەڵی سەیری کە. ئەڵبەتە زۆر شتی تریش دەکات کە تۆ هەستی پێ ناکەیتیان لە ئایندە دەیزانین. واتە ئێمە ئامێرێکمان هەڵگرتوە وەکیۆڤاڵ نوح هەراری فەیلەسووفی سەردەم دەڵێت: مۆبایلەت ئەو پۆلیسە نهینیەیە کە لەگەڵتە، هەموو
داتا و زانیاریەکانی تۆ کۆ دەکاتەوەڕۆژانەوە بریارت بۆ دەدات.

ھەواڵی زیاتر