وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

ناوبانگی ڕەش!..
ناوبانـــگ بابەتێکـــی کەم قســـەلێکراوە، تایبەت لە نێـــو مێژووی نووســـینی کوردیدا، ڕاســـتییەکەی من هەر نەمبینوە، کوردێک، باس و تێز و توێژینەوەیەک باس لە پرســـی ناوبانگ بکات و لایەنەکانی ڕوون بکاتەوە و تێمان بگەیەنێت، کە ناوبانگ چی بە مرۆڤ دەبەخشـــێت و مرۆڤ چی لە ناوبانگ دەوێت، تێمان بگەیەنێت بۆ مرۆڤ لەوەتەی هەیە
بەدوای ناوبانگ و ناوبانگدەرکردنە و، لەبەرچی و چما شەڕی ناوبانگ دەکات؟!.. ناوبانگ ئیســـپاتی وجودە، مرۆڤە لە فۆرمێکی تردا، وێنەیەکـــی ئیزافییە، داگیرکردنی ســـەرکەوتووانەی پانتاییەکی ترە، تەمەندرێژییە، پەڕینەوەیە، مانەوەی ئینسانە لە دوای خۆی، جێهێشـــتنی شانازییە بۆ ئەوانیتر، تایبەت بۆ نەوە و نەتەوە و مرۆڤایەتی، هێزی ناوە، ڕەونەقی هێما و باندۆر و کاریگەرییە و ئیتر چێژێکی قووڵیشـــە، کە پێناسەکردنی
ئاسان نییە. لەوەتـــەی ژیان هەیە، تایبەت لە قۆناغی دوای دروســـتبوونی گـــروپ و کۆمەڵ و دواتر کۆمەڵگە، مرۆڤ شەیدای ناوبانگە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربکات، کێ دەڵێ عاشـــقەکان، کە سەرکێشـــانە ملیان لە تیر دەســـوو، یان جەنگاوەرەکان، کە بێباکانـــە ڕووەو تیر و ڕم و شمشـــێر پازیان دەدا، بەشـــێکی بـــۆ ناوبانگ نەبووە، یان کـــێ دەڵێ هەر ناو بۆخۆی، بـــۆ ئەوەی هەبێ، حەوجە بە ناوبانـــگ نییە، کێ لە ئێمە ڕۆژێک بیری لە پێوەندیی نێوان (ناو و ناوبانگ) کردۆتەوە و ڕایەڵەکانی نێوانیانی شـــی کردۆتەوە؟!.. هەموو ئەو قســـانەم بۆ ئەوەیە، تا بڵێم: ئەگەر ناوبانگ چێژدار و زۆر پێویستیش بێت، ئەگـــەر پەیوەســـتیش بێت بە مرۆڤ، بوون و مانەوەی مـــرۆڤ لە ژیان و مەرگ و دوای مەرگیش، بـــەڵام ناکرێ مرۆڤ لەپێناو ناوبانگدا خراپە بکات، ناکرێ بە پەیژەی حەراما ســـەرکەوین بۆ چنگکەوتنی حەڵاڵێک، ناکرێ غەدر بکەین، درۆ بکەین، چەواشـــەکاریی بکەیـــن، ناکرێ تەنێ بۆ ئەوەی ناوبانـــگ دەربکەین، ڕقخوڵقێن بین و گرژی و ناتەبایی بنێینەوە، ماوەیەکە کۆمەڵێک سیاســـی، مەلا، پەیج، تی ڤی دیجیتاڵی، رۆژنامەنووس و چالاکوان دروســـت بوون و دروســـت کراون و دەیانەوێ لە رێگەی خراپ و بە کەرەسە و میکانیـــزم و موفەرەداتـــی خراپ ناوبانگ دەربکەن، کە من لێرەدا ناو لەو جۆرە ناوبانگە دەنێم:(ناوبانگی ڕەش، یان ناوبانگی درۆ، یانژی ناوبانگی خراپ و ناوبانگی زیانمەند!..). ئێســـتا لە کوردستان و لە ســـایەی ئەم سۆشـــیالمیدیا ڕێکنەخراوەدا ناوبانگی ڕەش و زیانمەنـــد ڕوو لە هەڵکشـــانن و ڕۆژێک دێـــت و وەک ڕۆژی ڕووناک لێم مەعلومە، هەموو ئەوانـــەی ئەو رێگە خراپەیان گرتووە پاشـــگەز دەبنەوە، ڕۆژێـــک دێ دەزانن پەتی درۆ کورتـــە و مرۆڤ نابێ خراپـــەکار بێت و خراپە بڵاوبکاتەوە و دژی نیشـــتیمانی خۆی و هاوڵاتییەکانی بێت، ڕۆژێک دێ دەزانن، کە ئەوەی ئەوان کردیان جگە لە فیتنە و ئاشووب شتێکی تر نەبووە و، دیارە هەموو فیتنە و خراپەیەکیش جێگەی زبڵدانە !.. لە کوتاییدا دەمەوێت ڕوو لە گەنجە ئازیزەکان بکەم و بڵێم: *ڕێگاکانی ناوبانگدەرکردن زۆرن، رێگە ڕاستەکە هەڵبژێرە. *دووربە لە خراپە، هەوڵدە لە رێگەی چاکەوە ناوبانگ دەربکەیت. *ببە بە بەشێک لە ڕووناکی و چاکەی گشتی.
*تۆ توانات هەیە، هەوڵ بدە، پەیژە و ناونیشانی سەرکەوتن و ناوبانگ نزیکترینە

ھەواڵی زیاتر