پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردانی لەبارەی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخست

دانیشتنی دادگای فیدراڵی به‌به‌مه‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای ره‌وتی سه‌دره‌ كه‌ داوای كردبوو ئه‌م خووله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت.

به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، په‌رله‌مانی ئێستای عێراق ده‌توانێت دانیشتن ئه‌نجامبدات و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت، دادگای فیدراڵیش ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندنه‌بوونی په‌رله‌مانی عێراق به‌و واده‌ ده‌ستوورییه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.