ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییه‌كی تایبەت بەپشكنینی ئەو ئۆتۆمبیلانەی لێدراون و پشكنینی دووبارەیان هەیە بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:
لەماوەی رابردوودا هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی بوونی لۆدێكی زۆر رۆژانی شەممانی دیاری كردبوو بۆ پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لێدراون و پشكنینی دووبارەیان هەیە، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی ئەو لۆدەوە لیژنەكەمان  رۆژانی شەممان لە ئەرکدا نابن بەڵكو وەك ئۆتۆمبێلەكانی دیكە لە ڕۆژانی دەوامی ئاسایی پشكنینی ئۆتۆمبیلەكانیان بۆدەكرێت.

ھەواڵی زیاتر