دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەستیپێکرد
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ـی ئه‌یلوولی 2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له دادگای فیدراڵی رایگەیاند، دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامه.
دانیشتنی دادگای فیدراڵی به‌به‌مه‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای ره‌وتی سه‌دره كه داوای كردبوو ئه‌م خووله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ههڵژبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێن.
رۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ئابی 2022، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، په‌رله‌مانی ئێستای عێراق ده‌توانێت دانیشتن ئه‌نجامبدات و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێن، دادگای فیدراڵیش ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ند نه‌بوونی په‌رله‌مانی عێراق به‌و واده ده‌ستوورییه‌ی بۆی دیاریكراوه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.