سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار جار بومەلەرزە له خانه‌قین تۆماركراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بومەلەرزەی یه‌كه‌م به گوڕی 2.9 و دووه‌میان 2.9 بووه و ناوه‌ندی بومەلەرزەکەش 9 كیلۆمه‌تر له باشووری شاری خانه‌قینه‌وه بووه.
ئاماژە بەوەشدرا، بومەلەرزەی سێیه‌میش به گوڕی 3.2 و چواره‌میان به گوڕی 3.4 بووه، خۆشبه‌ختانه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.