به‌هۆی گرژییه‌كانی شاری به‌غدا و خوارو و باشوور و ناوه‌راستی عێراق، یارییه‌كه‌ی یانه‌ی دهۆك به‌رامبه‌ر ناسرییه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و شاندی یانه‌ی دهۆكیش له به‌غداوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه.
دوای تێكچوونی دۆخی ئاسایشی شاری به‌غدا، یانه‌ی دهۆك ده‌یه‌وێت یارییه‌كانی له قۆناخی پاشكۆی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق بۆ یاریگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگوازێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، شاندی یانه‌ی دهۆك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ناسریه به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه شاری به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی به‌غدا دوای كه‌متر له 24 كاتژمێر له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌لی ته‌ته‌ری پارێزگاری دهۆك شانده‌كه له به‌غداوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا یاریی نێوان دهۆك و ناسریه كه بڕیار بوو رۆژی پێنجشه‌ممه له به‌غدا بكرێت بۆ كاتێكی نادیاری دواخست.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك به رۆژنامه‌ی هه‌ولێری رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ناسریه بگوازنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا جه‌لال ده‌ڵێت: له سه‌رانسه‌ری عێراق هیچ شوێنێك هێنده‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌لامه‌ت نییه، بۆیه به نووسراوی فه‌رمی داوامان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه یارییه‌كه‌مان بۆ یه‌كێك له یاریگایه‌كانی شاره‌كانی كوردستان بگوازنه‌وه.
پێشتر عه‌لی جه‌بار جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق راگه‌یاند بوو كه رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و یاریگه‌یه له به‌غدا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه یاریی دهۆك و ناسریه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیار بوو رۆژی پێنجشه‌ممه یارییه‌كه له یاریگه‌ی مه‌دینه یان شه‌عب له به‌غدا بكرێت، به‌ڵام هه‌موو پلانه‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی به‌غدا دواخرا.
یانه‌ی دهۆك بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق پێویستی به دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك هه‌یه، سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌ربه‌ستی ناسریه ببڕێت، پاشان له‌سه‌ر بڕینی بلیتی خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه.