بۆ یهكهكانی كرێنشینان دوو شوێن له ههولێر دهستنیشان كران
پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ سێشهم ئاشكرای كرد، بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، دوو شوێنى شیاو له شاری ههولێر دهستنیشان كران کە دەکەونە نێوان شەقامەى 120م و 150م.
ئەمرۆ سێشەم دوابەدواى فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەى دروستکردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەو یەكەی نیشتەجێبووانەی لە هەولێرى پایتەخت دروست دەكرێت، بەرێوە چوو.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر جهختی لە فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كردهوه لەبارەى دروستکردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشین و كەمدەرامەتان کە لە سەرەتاى مانگى 6ى ئەمساڵ لهپێناو خۆشگوزهرانی هاووڵاتییانی کرێنشین و كهمدهرامهتانى هەرێم بیرۆكهی ئهم پرۆژه ستراتیژیهی ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە پارێزگارى هەولێر تیشکى خستەسەر پەلەکردن لە جێبەجێکردنی فەرمان و ڕاسپاردەکان سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و بۆ ئەو مەستەش بڕیاری دا بە دەستنیشانکردنى دوو شوێنى شیاو کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م بۆ دروستکردنى ئەو یەکە نیشتەجێبووانەى لە هەولێر دروست دەکرێن.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆكردن سەبارەت بە وردەکاری هونەریی و دیزاین و چۆنییەتى دروستکردن و دەستپێکردنى پرۆژەکە، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: جگە لە دیاریکردنی ئەو دوو شوێنە، دەبێت لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان، یەکەکان بە باشترین و چاکترین کوالێتى و شێواز دروست بکرێت.