له‌ كفری كه‌سێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوژرانی هاووڵاتییه‌كی 62 ساڵه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم لە قەزای کفری هاووڵاتییەک بە ناوی (سەهێڵ خورشید عزیز) لەدایکبووی 1960 پیشە فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراو کوژرا .

ڕاشیگه‌یاند: پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکوڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە

ھەواڵی زیاتر