زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی نایابی ئینگلیزی (پرێمه‌رلیگ) ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (نۆریچ سیتی ـ لیدز یونایتد) كاتژمێر 05:00ـی ئێواره‌، (ئاستۆن ڤیلا ـ وێستهام یونایتد) كات 07:30ـی ئێواره‌.
  • ئه‌مڕۆ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا (لالیگا) ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (كادێز ـ مایۆركا) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ ریال بێتیس) كات 06:15 خوله‌كی ئێواره‌، (خیتافی ـ ئیسپانیۆل) كات 08:30ـی شه‌و، (ریال سوسیداد ـ ئاتڵێتیك بلباو) كات 11:00ـی شه‌و.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی) ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (ئینته‌ر میلان ـ ئۆدێنزی) كات 02:30ـی دوای نیوه‌ڕۆ، (فیۆرێنتینا ـ سیپیزیا) كات 05:00، (ساسولۆ ـ ئیمپۆلی) كات 05:00ـی ئێواره‌، (سالیرنیتانا ـ ناپۆلی) كات 08:00ـی شه‌و، (رۆما ـ ئه‌یسی میلان) كات 10:45 خوله‌كی شه‌و.
  • رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا: چاڤی هێرناندێز لە ژووری جلگۆڕینی یانەی سەددی قەتەری بە یاریزانەکانی راگەیاندووە دەبێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا.
  • رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا: هەموو شتێک یەکلابووەتەوە و چاڤی ده‌بێته‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا، بەڵام تاکو دوای یاریی رۆژی چوارشەممە بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستەکەی چاڤی راناگەیەنێت، کە چاوەڕێ دەکرێت چاڤی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر دوحەیل دوایین یاریی خۆی وەکو راهێنەری یانە قەتەرییەکە بکات.
  • سێرجی بارخوان بە شیوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکات و چاوەڕێ دەکرێت تەنیا لە یاریی بەرامبەر ئالاڤێس و دینامۆ کیێڤ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا وه‌رده‌گرێت.
  • له‌ سۆشیاڵ میدیا لیستێکی ئەنجامی دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوبووەتەوە کە دوو رۆژ لەمەوبەر وادەی دەنگدان بۆ خەڵاتەکە کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوبووەتەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە 627 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و ئەو خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت، لیۆنێل مێسی پلەی دووەم، کەریم بێنزێما پلەی سێیەم، محەمەد سەڵاح پلەی چوارەم و جۆرجینهۆ پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.
  • بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکەی باڵۆن دۆر، کیلیان مباپێ پلەی شەشەم و نگۆلۆ کانتێ پلەی حەوتەم و ئێرلینگ هالاند پلەی هەشتەم و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی نۆیەم و کێڤن دێ برۆین پلەی دەیەمیان بەدەستهێناوە.
  • بڕیارە رۆژی 29ـی مانگی داهاتوو خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بدرێت کە ساڵی رابردوو بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتەکە دابەش نەکرا.
  • رۆژنامه‌ی ماركا: مارسیلۆ کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و یانەکەی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، بۆیە هاوینی داهاتوو بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لەگەڵ ریال مەدرید لەیەکتری جیا دەبنەوە، گەرچی پێشتر مارسیلۆی 33 ساڵان رایگەیاندبوو دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی فلۆمێنسی بەڕازیلی، بەڵام ئێستا بڕیاری خۆی گۆڕیوە و بەنیازە هەر لە ئەوروپا درێژە بە یاریکردن بدات و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی ئەوروپییەوە بکات.
  • مارسیلۆ هاوینی 2007 لە فلۆمێنسییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد و لەگەڵ مێرێنگی پێنج نازناوی لالیگا، دوو جامی شای ئیسپانیا، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ جامی سوپەری ئەوروپا و چوار جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە.
ھەواڵی زیاتر