ساڵح محه‌ممه‌د، وه‌زیری سه‌در دهستپێخهرییهكی نوێی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستا عێراق پێشكه‌شكرد و، ده‌ڵێت، نابێت تاقیكراوه‌كان به‌شداری له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا بكه‌ن، به ره‌وتی سه‌دریشه‌وه. ده‌شڵێت، “پێویسته له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا رێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه واژۆ بكرێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27 ـی ئابی 2022، ساڵح محه‌ممه‌د، وه‌زیری سه‌در له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق توتیتێكی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی، كه له‌دوای ساڵی 2003ـه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا كردووه، له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا به‌شدارببێت، به‌ره‌وتی سه‌دریشه‌وه.
وه‌زیری سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا واژۆ بكرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارینه‌كردنیان له پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراقدا.
ره‌وتی سه‌در پێی وایه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه باشتره كه پێشووتر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه سیاسیییهكانی عێراق پێشكهشیكردبوون به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی عێراق له‌و دۆخه سیاسیه‌ی پێیدا تێده‌په‌رێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان بیانه‌وێت دۆخی عێراق چاره‌سه‌رببێت، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیش سه‌ركه‌تووبێت.
ئه‌م لێداونه‌ی وه‌زیری سه‌در له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق مانیانگرت و، داوای ههڵوههشاندنهوهی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و په‌رله‌مانی عێراقیان ده‌كرد. له‌باره‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی مانگرتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیییه‌وه، ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كان له‌ترسی ئاشكرابوونی فایله گه‌نده‌ڵه‌كانیان داوای نه‌مانی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 27 ـی ئابی 2022، عه‌ممار حه‌كیم، رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی رایگه‌یاند، فەرامۆشکردنی هەر لایەنێک، “گرفتی گەورە” بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق دروست دەکات و دووپاتیکردەوە، “نابێت لە دەرەوەی یاسا خۆمان بسەپێنین”.